نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی لە بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی سلێمانی کارا دەکرێت
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
لەپێناو كەمكردنەوەی فشار و قەرەباڵغی لەكاتی ڕاییكردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان، لە هەنگاوێكی نوێدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی سەردانیكردنی بەشی مۆڵەت دەكاتە نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی.
وێنە گەورەکە: لەچوارچێوەی پلانە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەدیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكان بەشێوەیەكی سەردەمیانە و لەپێناو نەهێشتنی ڕۆتیناتی دامودەزگاكان و ئاسانكاری بۆ ڕاییكردنی مامەڵەی هاونیشتمانیان، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕۆژی شەممەوە 3ـی كانوونی دووەم كارا دەكرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی نۆرەگرتنی ئەلیكترۆنی، سەردانیکار ڕۆژانی شەممە سەردانی ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی دەکات و ڕۆژێک لەو هەفتەیەی دادێت هەڵدەبژێرێت و خۆی تۆمار دەکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکەی.
- هاتووچۆی سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە، هەنگاوەکان بەشێوەیەکی پراکتیکی و تیۆری دانراون لە ماڵپەڕەکەدا، ئەم کارە دەبێتە هۆی کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی دەیانەوێت سەردانی بەشی مۆڵەت بکەن بەمەرجێک دڵنیابێتەوە لەو رۆژەی کە نۆرەی تیادا گرتووە لەو رۆژەدا سەردان بکات، سیستەمەکە بە شێوەیەک بەرنامەڕێژی بۆکراوە کە تەنیا ئەو کەسەی نۆرەکە دەگرێت دەتوانێت سەردان بکات، لەبەرئەوەی لە سیستمەکەدا تایبەتمەندی ناسینەوەی کەسی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سیستمی نۆرەگرتن هەفتانە یەک جار لە ڕۆژانی شەممە لەکاتژمێر (7)ـی ئێوارە چالاک دەبێ و ئەم خزمەتگوزارییە لە سەرەتادا بەشێوەیەکی ئەزموونی کاری لەسەر دەکرێت و هاووڵاتیان لە هەر گۆڕانکارییەک لە ڕێگەی ماڵپەڕو سۆشیال میدیا فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادار دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و مالیکی بۆ پیکهێنانی حکومەت لەیەک نزیک دەبنەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق سەدان هێرشی سایبەری پوچەڵ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازێکی پێشووی ئیسرائیل سوکایەتی بە میسر دەکات





