سەربازێکی پێشووی ئیسرائیل سوکایەتی بە میسر دەکات

شەیری بکە لە:
سەربازێکی پێشووی ئیسرائیل سوکایەتی بە میسر دەکات

وێنەی گال ذا موشیلەر لە میسر

ئاڤا نیوز

بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی سەربازێکی پێشووی سوپای ئیسرائیل لە قاهیرە کە تێیدا سوکایەتی بە گەل و وڵاتی میسر دەکات، شەپۆلێکی تووندی ناڕەزایەتی و توڕەیی لە سۆشیاڵ میدیا لێکەوتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەم ڕووداوە نەک تەنیا هەستی نەتەوەیی میسرییەکانی بریندار کردووە، بەڵکو پرسیاری جددی لەسەر ڕێکارە ئەمنییەکان دروست کردووە؛ چۆن سەربازێکی ئیسرائیلی توانیویەتی بە ناسنامەی شاراوە لەناو قووڵایی پایتەختی میسردا بسوڕێتەوە و سوکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەو وڵاتە بکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەسی ناو ڤیدیۆکە: ناوی (گال ذا موشیلەر)ـە و لە ساڵی 2010 سەربازی یەکەی چەتربازانی سوپای ئیسرائیل بووە.

- موشیلەر بە ئەنقەست وێنەی ناوچە هەژارنشینەکانی گرتووە و میسری بە "هیندی موسڵمانان" ناوبردووە؛ هەروەها تەوقەکردن لەگەڵ هاووڵاتییەکی میسری بە "قێزەون" وەسف دەکات.

- ڤیدیۆکانی لەناو گەڕەکە میللییەکان، قەڵای سەڵاحەددینی ئەییوبی و ئەهرامەکانی جیزە تۆمار کردووە.

چۆن چووەتە میسر؟: موشیلەر دوای گەڕانەوەی بۆ ئیسرائیل ئاشکرای کردووە کە لە ڕێگەی سنووری ئوردن و بە بەکارهێنانی پاسپۆرتێکی ئەوروپی چووەتە ناو میسر. بۆ ئەوەی دەستگیر نەکرێت، خۆی وەک گەشتیارێکی پورتوگالی ناساندووە و پاسپۆرتە ئیسرائیلییەکەی لەناو پێڵاوەکەیدا شاردووەتەوە.

باکگراوند: ئەم ئاڵۆزییە لە کاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی نێوان گەلی میسر و ئیسرائیل بەهۆی بارودۆخی ناوچەکە هەمیشە لەبارێکی هەستیاردا بووە. بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی ئەم سەربازە، فشارێکی زۆری خستووەتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکانی میسر بۆ ڕوونکردنەوەی چۆنیەتی هاتنەژوورەوەی ئەو کەسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ