یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

مارلین چۆبانۆڤ، یاریزانی یانەی هەولێرز وێنە؛ یانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
یانەی هەولێر لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێ دا، واژۆكردنی گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی كردە خەڵاتی هاندەرانی.
چیرۆكی سەرەكی: بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق، یانەی هەولێر لەماوەی گواستنەوەی زستانە ژمارەیەك گرێبەستی نوێ واژۆ دەكات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-1-2026، سەرۆكی یانەی وەرزشی هەولێر واژۆی لەسەر گرێبەستی مارلین چۆبانۆڤ، یاریزانی پیشەگەری ئۆزباكی كرد، ئەو یاریزانە لە یەكەم مەشقی یانەی هەولێر بەشداریكرد و لەلایەن هاوڕێكانییەوە پێشوازی لێكرا.
لێدوانی فەرمی: سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێر ڕایگەیاند، هەروەك پێشتر بەڵێنمان دابوو لە كاتی گواستنەوەی زستانەدا كە دەرگای هێنانی یاریزانی نوێ دەكرێتەوە، ژمارەیەك یاریزانی پیشەگەر بهێنینە ڕیزەكانمان؛ ئەمڕۆ گرێبەستمان لەگەڵ پیشەگەرێكی بەرگریكار واژۆكرد كە لە ئۆزباكستانەوە هاتووە و لە یارییەكانی داهاتوودا، درێسە زەردەکەی یانەی هەولێر دەپۆشێت.
زانیاریی زیاتر: چۆبانۆڤی ئۆزباكی تەمەن 25 ساڵ، لە هێڵی بەرگری یاری دەكات و لە یانە زەردپۆشەكە درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت و دەبێتە یەكەم گرێبەستی ماوەی گواستنەوەی زستانەی یانەی هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر لەم وەرزە بە سەرەتایێكی ناوازە، خولی ئەستێرەكانی دەستپێكردووە و تا ئێستا لە كۆی ئەو نۆ یارییەی ئەنجامدراوە، حەوت یاری بردووەتەوە و لە دوو یاریشدا یەكسان بووە، 21 خاڵی كۆكردووەتەوە و لە پێشەنگی یانەكان دەبینرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا






