ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات

دیمەنی دوو ئەندامی ڕێکخراوی پزیشکانی بێسنوور لە غەززە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل ڕایگەیاند 37 ئاژانسی مرۆیی کە هاوکاری پێشکەش بە غەززە دەکەن، لە چالاکیکردن لەو ناوچەیە قەدەغە دەکرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییانە فەرمانیان پێکرابوو، زانیاریی ورد لەسەر کارمەندە فەلەستینییەکانیان ئاشکرا بکەن، بەڵام ئەم کارەیان نەکردووە، بۆیە ئیسرائیل پێی ڕاگەیاندوون کە پێویستە تاوەکو سەرەتای مانگی ئادار کۆتایی بە کارەکانیان بهێنن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەم داواکارییانەی ئیسرائیل پێچەوانەی یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە و سەربەخۆیی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە.

زانیاریی زیاتر: دیارترین ئەو ڕێکخراوە مرۆییانەی کە قەدەغەکردنەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە: ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور (MSF)، ئەنجوومەنی پەنابەرانی نەرویجی (NRC)، ڕێکخراوی وۆرلد ڤیژن ئینتەرناشناڵ (World Vision International) و ئۆکسفام (Oxfam).

لەلایەکی دیکەوە: نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە کە ئەم بڕیارە قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە قووڵتر دەکاتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ