شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو سبەی هەینی بەردەوام دەبێت و سەرەتای هەفتە کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، تا ناوەڕاستی ئەم مانگە دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەپێی پێشبینییەکان شەپۆلەکە سبەی کۆتایی دێت، دوای ئەوە دوو شەپۆلی دیکە دێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشكاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، لە هەندێک شوێن و ناوچەی جیاجیای هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستیپێکردووە و بەیانی ڕۆژی هەینی ئەو بارانبارینە بەردەوام دەبێت، سەرەتای هەفتە کەشەکە خۆش دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و ئەو هەوا ساردەی کە لە سیبیریاوە هەڵیکردووە، کۆتایی دێت.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکانی شێخ دارا، لە نۆ و 10ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. هاوکات، لە 14 و 15 و 16ـی مانگ دیسان شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، بە ئەگەرێکی زۆر ئەمجارە بەفرەکە ناو شاری کەرکووکیش دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، خێراىی با لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر بە ئاراستەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی دابارین مەودای بینین لە نێوان سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق پێناسی نوێی گومرگی خستە بواری جێبەجێکردن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار گوندی داخستووە
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سۆران: ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت
- ژینگە
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- ژینگە
- 31 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت





