بەهۆی بەفربارینی زۆر لە شارێکی باکووری کوردستان هاووڵاتیان ماڵەکانیان چۆڵ کرد
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی هێزەکانی ئافادی تورکیا
ئاڤا نیوز
لە وانی باکووری کوردستان بەهۆی زۆری بەفربارین و هەرەسی بەفر بڕیار درا بەشێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە چۆڵ بکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە بەفربارینی بەردەوام شارەکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە بە ڕادەیەک هەندێک ناوچە ئاستەنگی هاتووچۆی تێدا دروست بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و فریاگوزاری" AFAD" ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەی چەتاکی وان ژنێک کەوتووەتە ژێر هەرەسی بەفرەوە، دوای گەڕانێکی زۆر توانرا بە هاوکاری هاووڵاتیان و هەوڵی تیمەکانی " AFAD" بە برینداری ڕزگار بکرێت و بگەیێنرێتە نەخۆشخانە، هاوکات حەوشەی ماڵێک بە تەواوی بوو بەژێر هەرەسی بەفرەوە، بۆیە بڕیاردراوە بە شێوەیەکی کاتی لەبەر بەفربارینی زۆر و دروستبوونی هەرەسی بەفر چەند گەرەکێک لە وان چۆڵ بکرێن.
زانیاریی زیاتر: هەر بەهۆی بەفربارین لە ناوچەی ئارتوینی باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە نزیک سنووری جۆرجیا دوو شوان بێسەرشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە و تیمەکانی فریاگوزاری تورکیا ڕایانگەیاند بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای ئەوو دوو کەسەدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
37 خولەک لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار گوندی داخستووە
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سۆران: ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت
- ژینگە
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- ژینگە
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
- ژینگە
- 31 کانوونی یەکەم
شێخ دارا: ئەمشەو لە دهۆک بەفر و لە سلێمانی باران دەبارێت




