ئاڤا زانیاری لەبارەی ئەو ڕێگایانە بڵاودەکاتەوە کە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پاککردنەوەی ڕێگاکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران
ئاڤا نیوز
ئەو ڕێگایانەی بەرەو ناوچە گەشتیارییەکان دەچن، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ئاستەنگیان بۆ دروست بوو و هاتووچۆکردن تێیاندا زەحمەت بووە، بەشێک لەو ڕێگایانە بەتەواوی داخراون.
وێنە گەورەکە: ماوەی هەفتەیەکە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما دابەزیون بۆ ژێر سفری سیلیزی، بەشێک لە ڕێگاکان بوونەتە بەستەڵەک و شەختە، بەهۆیەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان ئەستەم بووە.
زانیاریی پەیامنێر: ئاڤا بەدواداچوونی کردووە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرەڕای ڕژاندنی خوێ لە ڕێگا سەرەکییەکان بۆ ڕێگری لە خلیسک، بەڵام ئاستەنگی هاتووچۆ لە چەندین شوێن دروست بووە، بەتایبەت ئەم ڕێگایانە:
٠ ڕێگای دهۆک - ئامێدی داخراوە.
٠ ڕێگای هاتووچۆی ناو سەنتەری ناحیەی دینارتە ئاستەنگی بۆ دروست بووە.
٠ نزیکەی 80 سانتیمەتر بەفر لە چیای پێرس باریوە، بەهۆیەوە ڕێگای چیای پێرس بە تەواوی داخراوە.
لە سنووری قەزای ئامێدی بەشێکی ڕێگاکان بەتەواوی داخراون بەم شێوەیە:
٠ سوارەتووکە - سەرسەنگ
٠ قەدش - ئامێدی
٠ ئامێدی - دێرەلووک و شێلادزێ
٠ ئامێدی - ناحیەی چەمانکێ
٠ ئامێدی - کانی ماسی
٠ دەروزەی سەرزێڕ - باکووری کوردستان
٠ سەرزێڕ - کانی ماسی
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕێگای نێوان قەزای باتیفا و ناحیەی بێگوڤا داخراوە.
ڕێگای مەرزی کێلێ و ڕێگای بەشێک لەگوندەکانی بناری قەندیل لەسنووری ناحیەی ژاراوە.
لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەم ڕێگایانە ئاستەنگی هاتووچۆیان بۆ دروست بووە:
٠ ڕێگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران
٠ ڕێگای دەروازەی زێت
٠ ڕێگای خەلیفان - ئیدارەی ڕاپەڕین
٠ ڕێگای نێوان سۆران - قەزای مێرگەسۆر
٠ ڕێگای نێوان سۆران - قەزای سیدەکان
٠ ڕێگای هەشت گوندی دۆڵی مەلەکان
٠ ڕێگای هەشت گوندی سنووری قەزای خەلیفان
٠ ڕێگای سپیلک -شانەدەر
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 14 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- فۆتۆستۆری
- 57 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی






