یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا

شەیری بکە لە:
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا

وێنەی عومرەکارە کوردەکە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

عومرەكارێكی كوردی دانیشتووی ناحیەی بجیلی سەر بە ئاكرێ، لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا.

چیرۆکی سەرەکی: عومرەكارێكی هەرێمی كوردستان بە ناوی فاتیمە هاشم تەمەن 40 ساڵ، دوای مانەوەی بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانەیەكی شاری مەدینەی پیرۆز، ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی ساڵی 2026، گیانی لەدەست دا.

لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو عومرەكارەی كە ئەمڕۆ لە شاری مەدینە كۆچی دوایی كردووە، خەڵكی ناحیەی بجیلی سەر بە ئاكرێیە، پێشتر نەخۆشی هەبووە و لە سعوودیەش دوای ئەوەی 10 ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە، ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێدا گیانی لەدەست دا.

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی كەسوكاری، هەر لە مەدینە لە گۆڕستانی بەقیع بەخاك دەسپێردرێت.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی مردنی عومرەکار، ساڵی پاریش 14 عومرەكاری هەرێمی كوردستان لە سعوودیە كۆچی دواییان كردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ