نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکشێتەوە و دەڵێت هاوبەشییەکانمان بەردەوام دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و عێراق
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بە فەرمی لە عێراقدا کۆتایی بە ئەرکەکانی هات، تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لە بەردەوامی و بەهێزیی هاوبەشییەکانیان لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکاتەوە و دەڵێت" لە چەند بوارێکی گرنگدا لە پاڵپشتیکردنی عێراق بەردەوام دەبن".
چیرۆکی سەرەکی: نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئەرکی نێردەی (یۆنامی)، تیمی ڕێکخراوەکە لەژێر سەرپەرشتی ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کارەکانی بەردەوام دەبێت.
قۆناغی داهاتوو: بەگوێرەی بەیاننامەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە چەند بوارێکی گرنگدا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی عێراق، لەوانە: هەمەجۆرکردنی ئابووری، ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی، حوکمڕانی و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ کێشەکان.
زانیاری زیاتر: ئەم هاوکارییانە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی هاوکاری گەشەپێدانی بەردەوام (2025-2029) دا ڕێکخراون، کە لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024 لە نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکاندا واژۆ کراوە، ئامانجی ڕێککەوتنەکەش هەماهەنگییەکی نزیکە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی گەشەپێدان لە بوارە جیاوازەکاندا.
باکگراوند: نێردەی (یۆنامی) کە لە ساڵی 2003ـەوە لە عێراق کار دەکات، لەسەر داوای حکومەتی عێراق و بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش، لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025 بە فەرمی کۆتایی بە ئەرکەکانی لە عێراق هێنا، ئەم هەنگاوەش وەک دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێناسی نوێی گومرگی خستە بواری جێبەجێکردن
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ببینە و ببیستە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ هەولێر بەمشێوەیە پێشوازی لە ساڵی نوێ کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
عێراق پێناسی نوێی گومرگی خستە بواری جێبەجێکردن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل کارکردنی 37 ڕێکخراوی مرۆیی لە غەززە قەدەغە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم عومرەكاری كورد لە ساڵی نوێدا لە سعوودیە گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی





