ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون

شەیری بکە لە:
ساڵی 2025 لە ئێران هەزار و 585 بەندکراو لەسێدارە دراون

دیمەنی ئاڵای ئێران و پەتی لە سێدارەدان

ئاڤا نیوز

 

ژمارەی حاڵەتەکانی لەسێدارەدان لە وڵاتی ئێران بەرزبووەتەوە و ساڵی 2025 بە گشتی هەزار و 858 کەس لەسێدارە دراون، هاوکات 34 بەندکراو بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەرسەلان یار ئەحمەدی، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ساڵی ڕابردوو هەزار و 858 بەندکراو لە ئێران لەسێدارە دراون، هاوکات 74 هاووڵاتیی سڤیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئەو وڵاتەوە کوژراون، 59 بەندکراویش لە زیندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئەرسەلان یار ئەحمەدی، لە ساڵی 2025 هەزار و 858 بەندکراو لەسێدارەدراون کە 55 کەسیان ئافرەت بوون. لەکۆی ئەو کەسانەی لەسێدارە دراون، تەنیا 75 حاڵەتیان زانیارییەکانی لە کەناڵە فەرمییەکانی ئێران بڵاوکراوەتەوە. هاوکات 264 لەسێدارەدراو کورد بوون. بەراورد بە ساڵی 2024 ڕێژەی لەسێدارەدان بەڕێژەی زیاتر لە ٪100 زیادی کردووە و ئەوکات، 909 بەندکراو لە ئێران لەسێدارە درابوون.

 

ژمارەکان وا دەڵین: بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، 74 هاووڵاتی لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، هاوکات هەزار و 552 هاووڵاتی کە ناسنامەیان دیارە، لە زیندانەکانی ئێراندا دەستبەسەرکراون.

 

لەلایەکی دیکەوە: بە پێی زانیارییە تۆمارکراوەکان، لە ساڵی ڕابردوو 59 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە. حەوت بەندکراو لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون کە سێ کەسیان کورد بوون. هاوکات 34 بەند کراو بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانیان لەدەست داوە. لانیکەم 11 بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. ئەو ئامارە بەراورد بە ساڵی 2024 لانیکەم 37 حاڵەت بەرز بووەتەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ