کەسێک لە سەیدسادق دەستگیر کرا؛ لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دەیویست پارەی ساختە ساغ بکاتەوە

شەیری بکە لە:
کەسێک لە سەیدسادق دەستگیر کرا؛ لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دەیویست پارەی ساختە ساغ بکاتەوە

دیمەنی دراوە ساختەکان. وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی

ئاڤا نیوز

نووسینگەی نەهێشتنی تاوان لە سەیدسادق ساختەكارێکی بە بڕێك پارەی ساختەوە دەستگیر کردووە، كە ویستوویەتی لەناو بازاڕی شارۆچكەكە ساغی بكاتەوە.

چیرۆكی سەرەكی: لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێ دا تیمەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سەر بە بەشی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بڕی 800 هەزار دیناری عێراقی پارەی ساختەكراو (تەزویر)ـی لەجۆری 50 هەزاری لەلابووە و ویستوویەتی لەناو بازاڕی قەزای سەید سادق ساغی بكاتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندووە، تۆمەتبار بە ناوی (ڕ، ع، ص) تەمەن 29 ساڵ، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، پاڵپشت بە ماددەی 281 لە یاسای سزاكانی عێراقی كە تایبەتە بە تاوانی ساختەكاری دەستگیر كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵی بەردەوامە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی تێبینی کراوە لەماوەی ساڵی ڕابردوودا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین و چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی هەوڵی بڵاوکردنەوەی دراوی ساختە لە جۆری 25 هەزاری و 50 هەزاری و 100 دۆلاری دراوە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ