هاتووچۆی سۆران: ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی سۆران: ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە

دیمەنی یەکێک لە ڕێگاکان کە بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگیی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروست بووە

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شوفێران دەکاتەوە، ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە، ڕێگای هاتووچۆ پەکی کەوتووە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕێگاوبانەکان بەهۆی بەفربارینی زۆرەوە داخراون و ئاستەنگیی زۆر بۆ هاتووچۆی شۆفیران دروست بووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، ڕایگەیاند، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە،  ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە، بەهۆی  بارینی بەفرێکی زۆر، بەستەلەک و شەختەبەندی ڕێگا، هاتووچۆ تێیدا بەتەواوی پەکی کەوتووە، لە پێناو سەلامەتی هەموو لایەک، داوا لە شوفێران دەکەین ڕێگاکە بەکار نەهێنن.

 

زانیاریی زیاتر: تیمەکان سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگاکەن، ڕێگاکە بە تەواوی داخراوە،  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ