
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو مەکتەبی سیاسیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی و ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، لە کۆبوونەوەکەدا، پرسی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و کاندیدی کورد بۆ ئەو پۆستە تاوتوێ دەکرێت، لە هەمان کاتیشدا، پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا باس دەکرێت، هەروەها پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان، حکومەتی نوێی عێراق، دۆخی عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوی دەکرێن.
لەلایەکی دیکە: یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەبارەی پرسی پۆستی سەرۆككۆمار ئامادەکاریی کردووە، دوێنێ ئاڤا وەک یەکەم میدیا بڵاویکردەوە، سێ کەسی لەڕێگای ئەمیندارییەتی پەرلەمانەوە فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان وەرگرتووە و ئەوانیش؛ نوێنەریی نزار ئامێدی وەک کاندیدی یەکێتی، نوێنەریی لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری ئێستای عێراق و ئاسۆ فەرەیدوون، پارێزگاری پێشووی سلێمانییە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک و زاخۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت




