د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربوو
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

د.بەرهەم ساڵح و فیلیپۆ گراندی، کۆمسیاری پێشوو
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی د. بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی "کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران "دەستنیشانکرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-1-2026، بەرپرسیارێتی فیلیپۆ گراندی لەم پۆستە کۆتایی هات و د. بەرهەم ساڵح بەشێوەیەکی فەرمی یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی راگەیاند.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: فیلیپۆ گراندی، ئیتاڵی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئێکس نووسیویەتی: هیوای باشترین بۆ بەرهەم ساڵح دەخوازم لەگەڵ دەستپێکردنی ماوەی ئەرکەکەی وەک دوازدەهەمین كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران.
لێدوانی فەرمی: لای خۆیەوە، د، بەرهەم ساڵح لە تۆری ئێکس نووسیویەتی، ئەمڕۆ وەک كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران ده‌ستبه‌كاربووم، بە پێی ڕێنمایی و دەسەڵاتی یاساییمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشانمان و ئەو وڵاتانەی میوانداریمان دەکەن کار دەکەین بۆ پاراستنی پەنابەران، گەیاندنی چارەسەری بەردەوام و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکانی ئاوارەبوون کە کاریگەرییان لەسەر ملیۆنان کەس هەیە.
باکگراوند: ڕۆژی 12-12-2025، د. بەرهەم ساڵح دوای ئەنجامدانی پرۆسەیەکی وردی هەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتن لەلایەن لیژنەیەکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە نیویۆرک دەستنیشان کرا، پرۆسەکە ڕاستەوخۆ بە سەرۆکایەتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، دواتریش لە 18-12-2025، ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، د. به‌رهه‌م ساڵحی به كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران هه‌ڵبژارد.
زانیاری زیاتر: كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، بە دووەم گرنگترین پۆست دادەنرێت لە دوای سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و زیاتر لە 70 ساڵە هیچ كەسایەتییەك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پۆستەی وەرنەگرتووە، زیاتر كەسایەتییە ناودارەكانی وڵاتانی ئەوروپا ئەم پۆستەیان وەرگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆڵی سەرەکیی د. بەرهەم ساڵح لەم پۆستەدا بریتی دەبێت لە چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی سەرجەم هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافی پەنابەران و پاراستن و بەدواداچوون بۆ دۆخی نزیکەی 123 ملیۆن ئاوارە و پەنابەر لە سەرانسەری جیهاندا.
زانیاریی کەسیی: د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له‌دایكبووی 8-9-1960ی شاری سلێمانییه، سیاسه‌تمه‌دارێكی كوردی عێراقه و له 2ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2018 تا 13ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2022 وه‌ك سه‌رۆكی عێراق كاری كردووه ، پێشتریش وه‌ك جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كاری كردووه.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک و زاخۆ دروست بووە






