بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن

دیمەنی پیاو و دوو منداڵەکە دوای ڕزگارکردنیان. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەرگریی شارستانیی هەولێر، پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن کە لەلایەن ژنی ماڵەکەوە دەرگایان لەسەر داخرابوو.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یەکێک لە شووقەکانی سەر ڕێگای هەولێر کەسنەزان لە نزیک پارکی کانی، ژنێک دەرگای لەسەر پیاوەکەیی و دوو منداڵی داخستبوو، دواتر لەلایەن بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە ڕزگار کران.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای وت، دوای ئەوەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس گەیشتنە شوێنەکە، دەرکەوت، خێزانێکی عەرەب کە پێکهاتوون لە ژن و مێرد و دوو منداڵ، بەپێی گوتەی پیاوی ماڵەکە شەوی ڕابردوو کە خەوتوون هەموو شتێک ئاسایی بووە، بەیانی کە لە خەو هەڵساون ژنەکەی نەماوە و لە دیوی دەرەوە دەرگایان لەسەر داخراوە، ئەوانیش پەیوەندییان بە پۆلیس و بەرگریی شارستانی کردووە.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر گوتیشی، تیمەکانمان دەرگای شوقەکەیان کردەوە و ئەو خێزانەیان رزگار کرد، لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ