هەژماری من لەسەر کێشەکانی TBI و بانکی ئیسلامی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک
ئاڤا نیوز
تیمی هەماژی من لەبارەی کێشەکانی (بانکی ئیسلامی) و بانکی (بانکی بازرگانی عێراق - تی بی ئای) دڵنیایی بە مووچەخۆرانی بەشداری ئەو بانکانە دەدات، لە ساڵی نوێوە ڕێکاری جیاواز لەگەڵ ئەو بانکانە دەگرینەبەر کە کەموکوڕیان هەیە بەرامبەر مووچەخۆران.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من بە ئاڤایان ڕاگەیاند، مووچەخۆرانی بەشدار لەو دوو بانکە گلەییان لە کەمی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی (بانکی ئیسلامی) هەبووە، ئاگاداری بانکەکەمان کردووەتەوە. وەڵامی بانکەکە ئەوەبووە دوای سەری ساڵ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە زیاد دەکەین.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) تیمی هەژماری من دەڵێن، ئەم بانکە کەموکوڕی زۆریان هەیە، بەڵام مووچەخۆرانی بەشدار لە سلێمانی پێداگربوون لەسەر بەشدارییان لەم بانکە، بەڵام ئێستا گلەییان لێی هەیە، ئەو بانکەشمان ئاگادارکردوەتەوە، کەموکوڕییەکانی چاک نەکات، ڕێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی ڕابردوودا مووچەخۆران لە سلێمانی و هەولێر کێشەیان لەگەڵ بانکی (تی بی ئای) هەبوو، بەهۆی ئەوەی ئەی تی ئێمەکان کەمە و زوو پارەیان تێدا نەدەما، هەژماری من ئەو بانکەی ئاگادار کردەوە و بەڵێن درا کێشەکە چارەسەر بکات، هەروەها زۆرن ئەو مووچەخۆرانەی چەند مانگێکە ئەژماری بانکییەکانیان لە (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و هێشتا مامەڵەکانیان نەگەڕاوەتەوە و کارتیان بۆ دروست نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
30 خولەک لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە نزیکەی 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە






