لە 2025 زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای بازرگانی لە کوردستان تۆمار کراون و هەلی کار زیادی کردووە

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لە 2025 زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای بازرگانی لە کوردستان تۆمار کراون و هەلی کار زیادی کردووە

شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ساڵی ڕابردوو ساڵی گەشەی کەرتی پیشەسازی و بازرگانی هه‌رێمی کوردستان بووه‌، سەدان کارگە و هەزاران کۆمپانیای پیشەسازی نوێ ناویان تۆمار کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەسول عومەر، سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، لقی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئامارەکانی ساڵی 2025 دڵخۆشکەر بووە، ساڵێکی پڕ دەستکەوت بووە بۆ کەرتی پیشەسازی و بازرگانی، گەشەیەکی بەرچاو لە ژمارەی کارگە و کۆمپانیاکان تۆمار کراوە، هەزاران هەلیکار ڕەخسێندراون.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ساڵی 2025 دا، 206 کارگەی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە، کە بەسەر شارەکاندا بەم شێوەیە دابەش بوون:

- هەولێر: 125 کارگە.

- سلێمانی و هەڵەبجە: 36 کارگە.

- دهۆک و زاخۆ: 35 کارگە.

 

ئەمەش بزانە: ئەم کارگانە توانیویانە دوو هەزار و 502 هەلی کاری نوێ بڕەخسێنن، کە زۆرترین ڕێژەیان لە سنووری دهۆک و زاخۆ بووە، بەمەش کۆی گشتیی کارگەکان لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە چوار هەزار و 863 کارگە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕەسول عومەر، دەڵێت، لە کەرتی بازرگانیدا، دوو هەزار و 170 کۆمپانیای نوێ ناویان تۆمار کردووە، ئێستا کۆی گشتیی 41 هەزار کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، 37 هەزار و 456 یان نیشتمانیین و سێ هەزار و 662 یان بیانیین، هاوکات کۆمپانیا تورکی و ئێرانییەکان لە پێشەنگدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ