ئەم هەفتەیە نزیکەی 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند گەشتیارێک لە سەیرانگایەکی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کەمتر لە هەشت ڕۆژ نزیکەی 100 هەزار گەشتیار بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرچاوەیەکی تایبەت بە ئاڤای گوت: لە26-12-2025 تاوەکو 1-1-2026 ، بۆ بەسەر بردنی پشووی سەری ساڵ، 98 هەزار و 854 چوار گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە.
ڕێکارە هاوکارەکان: بە هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێکاری تایبەت گیراوەتەبەر بۆ پێشوازی لەو گەشتیارانەی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، لە ماوەی چەند خولەکێک لەلایەن ئاسایشی بازگەکان کارتی دڵنیاییان بۆ دروست دەکرێت و کارئاسانی تەواویان بۆ دەکرێت.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لایەنێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، کارکردنە بۆ بووژاندنەوە و پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستاندا، بۆ ئەو مەبەستە باشکردنی ڕێگا و بان و بونیادنانی ژێرخانی گەشتیاریی لە هەرێمی کوردستان و هاوکارییکردنی کۆمپانیا وەبەرهێنەکان لەو کەرتەدا بۆ ئاسانکارییکردن بۆ گەشتیاران، لەو خاڵە گرنگانەن کە هۆکاری بووژاندنەوەی کەرتەکەن بەتایبەتی لەبواری گەشتیاریی زستانەدا.
لەلایەکی دیکەوە: هەموو بنکە و شوێنە گەشتیارییەکان لە کراوەن و لەلایەن ئیدارەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و گەشتوگوزارەوە بەردەوام چاودێریان دەکرێت بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکەن.
باکگراوند: ئەمساڵ جیا لەوەی چەندین چالاکی و ئاهەنگ و فێستیڤاڵ بەبۆنەی سەری ساڵەوە ئەنجام دراون، هاوکات بارینی بڕێکی زۆر بەفر وایکردووە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ بەسەر بردنی پشووی سەری ساڵ ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
16 خولەک لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من لەسەر کێشەکانی TBI و بانکی ئیسلامی دڵنیایی بە مووچەخۆران دەدات
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە






