سوپای ئیسرائیل کارە لە پێشینەکانی بۆ ساڵی 2026 دیاری دەکات؛ چەکداماڵینی حەماس دیارترینیانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئایال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل سوورە لەسەر بڕیاری داماڵینی چەک لە بزووتنەوەی حەماس و ساڵی 2026ـی بە "ساڵێکی چارەنووسساز" بۆ ئاسایشی دەوڵەتی جووەکان وەسف کرد
چیرۆکی سەرەکی: ئایال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل بەبۆنەی سەری ساڵ هێزەکانی وڵاتەکەی لە غەززە بەسەرکردەوە و بە سەربازەکانی ڕاگەیاند، ساڵی 2026 ساڵێکی یەکلاکەرەوە دەبێت لە ڕووی داڕشتنی واقیعی ئەمنی دەوڵەتی ئیسرائیل
لێدوانی فەرمی: زامیر جەختی لە داماڵینی چەک لە بزووتنەوەی حەماس و تەواوی'' گرووپە تیرۆرستەکانی'' دیکە کردەوە و دووپاتی کردەوە، ڕێگە نادەن حەماس تواناکانی خۆی بوونیاد بنێتەوە و نابێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: لەم هەفتەیەدا بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەستبەرداربوونی حەماس لە چەکەکانی کردەوە.
هاوکات لە بارەی چەکدادانی حەماس ترەمپ وتی، ئەگەر دەستبەرداری چەکەکانیان نەبن، کە لەسەری ڕازی بوون، دەبێت باجێکی قورس بدەن، دەبێت لەماوەیەکی کورتدا دەستبەرداری بن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
37 خولەک لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسایەتییەکی دیاری سۆشیال میدیا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر دەکرێت






