پەرلەمانتارێکی کوتلەی بەدر: مەرجی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو کۆدەنگی ماڵی شیعەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی کوتلەی بەدر ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پەیوەستە بە رێککەوتن و کۆدەنگی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی لەناو ماڵی شیعە.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کرایەوە، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرێت، سەرۆککۆمار لەماوەیەکی دیاریکراو گەورەترین کوتلەی "ناو پەرلەمان" ڕادەسپێریت بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران.
لێدوانی فەرمی: حامد موسەوی، پەرلەمانتارێکی کوتلەی بەدر ڕایگەیاند: "بڕیارێک لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە کە هەر کاندیدێک دەبێت بە کۆدەنگی تێپەڕێت و لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە قبوڵ بێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە چوارچێوەی کاتە دەستوورییەکاندا کلیلی هەڵبژاردن و دانانی سەرۆکوەزیرانێکی خێرایە لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی کە لەلایەن ڕای گشتییەوە قبوڵ بێت."
زانیاریی زیاتر: هادی عامری و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە چارەسەرکردنی گرێکوێرەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و کشانەوەی موسەننا سامەڕایی و کاندیدەکانی تری ناو چوارچێوەی هەماهەنگیش کە خاوەنی قورسایی سیاسی بوون. موسەوی ئەوەشی وت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار گوندی داخستووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسایەتییەکی دیاری سۆشیال میدیا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن





