باڵیۆزی ئێران لە عێراق: ئەرکمانە حەشد بەهێز بکەین و داوای دەرچوونی هێزە بیانییەکان بکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەڵێت، حەشدی شەعبی "باڵی بەهێزی گەلی ئیسلامە و ئەرکە لەسەرمان پشتیوانی بکەین و بەهێزی بکەین"، داواش دەکات سەرجەم هێزە بیانییەکان بە تەواوی خاکی عێراق جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چەککردنی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە نێویاندا حەشدی شەعبی بەردەوامن، حکومەتی عێراقیش دەیەوێت تەنیا چەک لەدەستی دەوڵەت بێت و گرووپە چەکدارەکان تێکەڵ بە هێزە ئەمنییەکان بکرێن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ڕۆژی چوارشەممە بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد و ئاماژەی بەوەكرد، حەشدی شەعبی "شانازییە بۆ عێراق و باڵی بەهێزی گەلی ئیسلامە، بۆیە ئەرک و واجبە پشتیوانی ئەم هێزە بکەین و بەهێزتری بکەین، هەروەها ئەرکە داوا بکەین هێزە بیانییەکان بە تەواوی عێراق جێبهێڵن".
وتیشی، بۆ بەدیهێنانی ئارامی، ئاسایش و سەربەخۆیی وڵات، ئێران بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی حکومەت و گەلی عێراق دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی 03-01-2020، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەو وڵاتە، هەریەکە لە قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا کردە ئامانج.
دوو ڕۆژ دواتریش لە 05-01-2020، پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی دەرکرد بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار گوندی داخستووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێرشێکی درۆنی بۆ سەر ڕووسیا کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسایەتییەکی دیاری سۆشیال میدیا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن






