لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون

شەیری بکە لە:
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون

دیمەنی هێزە ئەمنییەکانی سووریا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

کۆتا مانگی ساڵی 2025 لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا، ڕووداوەکانی کوشتن زیادیانکر، تەنیا لەو مانگەدا 181 کەس کوژراون، لەنێویاندا 16کەسیان منداڵ بوون.

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان تازەترین ئاماری ڕووداوەکانی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردووی وڵاتەکەیان بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان لە مانگی 11ـدا، 170 ڕووداوی کوشتن تۆمارکرابوون، بەڵام لە مانگی 12ـدا، 181 کەس کوژراون، لەو ژمارەیان 17 کەسیان ئافرەت و 16 کەسی دیکەیان منداڵ بوون.

هۆکارە زانراوەکان: لە دیارترین هۆیەکانی کوژرانی ئەم کەسانە بریتی بوون لە بە ئامانجگرتنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتی دیمەشق بەتایبەتی لە ناوچە عەلەوی نشینەکان، تیرۆرکردن، شەڕی خێزانی و عەشایەری، پێکدادانی چەکداری، تەقینەوە و ئۆپەراسیۆنی ئەمنی.

لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆی ئاماری کوژرانی خەڵکی لە سووریا بۆ ساڵی 2025 دا بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، ساڵی ڕابردوو لە سەرانسەری ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا نۆ هەزار و 272 کەس کوژراون، لەنێویاندا حەوت هەزار و 87 کەسیان هاووڵاتی مەدەنی بوون، لەو ژمارەیەش 550 کەسیان ئافرەت بوون و 504 کەسی دیکەشیان منداڵ بوون.

ڕوانگەکە دەڵێت، دوو هەزار و 939 کەس بەشێوەی مەیدانی لەسێدارە دراون، 922 کەسیش بە گوللەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەتی ڕاگوزەر کوژراون، 599 کەسیش بەهۆی پاشماوەکانی جەنگ و 426 کەسی دیکەش بە دەستڕێژ و گوللەی هەڕەمەکی کوژراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ