لە هەولێر زۆرترین حاڵەتی بەربوونەوە و خلیسکان لەسەر بەستەڵەک ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستبوونی بەستنی ڕیگاکان بەهۆی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرمان بۆ ژێر سفری سیلیزی لە زۆرێک لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
زۆربەی ئەو حاڵەتانی لە شەوی سەری ساڵ لە هەولێر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون، حاڵەتی بەربوونەوە بووە بە تایبەت خلیسکان لەسەر بەفر و بەستەڵەک لە شوێنە گشتی و شەقامەکان.
لێدوانی فەرمی: سەعد کەمال، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە ئاڤای گوت: لە ماوەی 24 کاتژمێر واتا لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 31-12-2025، تا کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 1-1-2026 ، ئەو حاڵەتانەی هاتوون بۆ نەخۆشخانەی ڕزگاری بەشی فریاکەوتن بەمجۆرەبوو:
12 حاڵەتی ڕووداوی هاتووچۆ
16 ڕووداوی شەڕ
40 حاڵەتی خلیسکان و بەربوونەوە
86 نەخۆشیش خەوێنراون
بەشی ڕاوێژکاری 450 نەخۆشی بەڕێکردووە
هەشت نەشتەرگەریش کراوە
لە لایەکی دیکەوە: گەنجۆ شێرزاد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا بە ئاڤای گوت: لە کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 31-12-2025، تا کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی 1-1-2026 ئەو حاڵەتانەی هاتوون بۆ نەخۆشخانەکەمان بەمجۆرەبووە:
25 حاڵەتی خلیسکان و بەربوونەوە
10 حاڵەتی بەرکەوتنی زەبری دەرەکی
13 ڕووداوی هاتووچۆ (پێنج ڕووداوی ئۆتۆمبێل و هەشت ڕووداوی ماتۆر)
پێنج حاڵەتی شکان
70 نەشتەرگەری (پێنج نەشتەرگەری گەورە، 65 نەشتەرگەری بچووک)
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە نزیکەی 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن






