بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک و زاخۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە یەکێک لە شەقامەکانی نزیک سۆران
ئاڤا نیوز
ڕێژەیەکی زۆر بەفر لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ باریوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک ڕێگا داخراون و هاتووچۆ پەکی کەوتووە.
لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل محەممەد، بەڕێوەبەری ناحیەی چەمانکێی سەر بە قەزای ئامێدی، بەهۆی بەفربارینەوە، ئاستەنگی هاتووچۆ لە چەند ڕێگایەکی ئامێدی دروست بووە، پێنج هاووڵاتیش لەناوچەکە گیریان خواردووە، تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی ڕزگارکردنیانن و تەندروستیان باشە.
لەلایەیکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆک، ڕایگەیاندووە، ڕێگای ئامێدی- دهۆک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک داخراوە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین ئەم ڕێگایە بەکارمەهێنن تاوەکو پاک دەکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیامنێرانی ئاڤا لە سنووری دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ڕایگەیاند، زۆربەی ناوچەکانی دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەفر باریوە و ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە، داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت بۆ کاری پێویست نەبێت نەهێنە دەرەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، ئەو ڕێگایانەی ئاستەنگی هاتووچۆی بۆ دروست بووە، بریتیین لە:
- ئامێدی – دهۆک
- ڕێگای چیای پێرس
- ڕێگای چیای گارە
- ڕێگای ناحیەی زاوێتە
- بەشێکی ڕێگاکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە نزیکەی 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێر و دهۆکیان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یەک مانگدا 181 کەس لە سووریا کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی هەولێر پیاوێک و دوو منداڵ ڕزگار دەکەن






