بەرگریی شارستانی: شارەکانی هەرێمی کوردستان شەوی سەری ساڵیان بەئارامی بەڕێکرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر، وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی ئاهەنگەکانی سەڕی ساڵ، شارەکانی هەرێمی کوردستان شەوی سەری ساڵیان بە ئارامی بەڕێکردووە، بەگوێرەی ئامارەکان هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوویان نەداوە.
وێنە گەورەکە: لە شەوی سەری ساڵی نوێ چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، چەندین ڕێککاری ئەمنی بۆ ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ جێبەجێ کرا.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ سەرجەم تیمەکانییان لە حاڵەتی ئامادەباشین بوون، شەوی ڕابردووش هەماهەنگییان لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندییدارەکان هەبووە، هیچ ڕووداوێکی نەخوازراوە لە شاری هەولێر ڕووی نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، بە ئاڤای گوت: شاری سلێمانی شەوی سەری ساڵی بە ئارامی تێپەڕاند و هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو لە شارە ڕووینەداوە. هاوکات، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆکیش ئاڤای وت، ڕووداوێک نائاسایی لە دهۆک ڕووینەداوە
زانیاریی زیاتر: بە وتەی، زانیار عومەر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەڵەبجە، شەوی سەری ساڵ بە ئارامی تێپەڕییووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری دهۆک و زاخۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 26 خولەک لەمەوپێش
مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە





