نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت

شەیری بکە لە:
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت

مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

 

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکەن بۆ ئەوەی 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان، گەندەڵی و دەستوەردانی دەرەکی بێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی "سەردەمی خراپەكاران" لە عێراق کۆتاییهاتووە و ئێستا کاتی عێراق و شەکانەوەی ئاڵاکەیەتی.

 

لێدوانی فەرمی: مارک ساڤایا، نێردەی دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هەژماری خۆی لەتۆڕی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێ لە عێراقییەکان دەکات. ئاشکراشیکردووە لەمساڵدا لە 18 بواردا کار لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکەن و دەیانەوێت ساڵی 2026 ساڵی کۆتاییهاتن بە میلیشییاکان بێت.

- خراپەکاران، کاتی ئێوە تەواوبووە و ئێستا کاتی عێراقییەکانە، عێراق و ئاڵاکەی شەکاوە دەبێت و مایەی شانازی دەبێت بۆ هەمووان.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وەک مارک ساڤایا ئاماژەی پێداوە، ئەمریکا لەم بوارانەدا لەگەڵ عێراق کار دەکات:

-نائارامی
-چەکی کۆنتڕۆڵنەکراو
-میلیشیاکان
-گرژییەکانی ناوخۆ
-دەستوەردانی دەرەکی
-گەندەڵی
-بەتاڵانبردنی سامانی وڵات
-قاچاخچێتی
-سپیکردنەوەی پارە
-گرێبەستی وەهمی
-دزی
-بازدان بەسەر یاسا
-کەمی خزمەتگوزاری
-بێکاری
-نەزانین
-هەژاری
-نادادپەروەری
-ستەم

 

ئەوەش بزانە: مارک ساڤایا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ڤیدیۆکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئومێدی وایە ساڵی 2026 بۆ عێراق و عێراقییەکان ساڵی گۆڕانکاریی بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ