مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین

شەیری بکە لە:
مەسعود پزشکیان: ئێمە تاوانباری سەرەکین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی هاووڵاتیان دژ بە گرانی و خراپ بوونی دۆخی ئابووری، مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ئێمە کەمتەرخەمی سەرەکی ئەم ناڕەزایەتییەی هاووڵاتیانین نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی گرانی، بێکاری، خراپی گوزەران و بێباکی دەسەڵاتداران، لە شارە جیاوازەکانی ئێران خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی هاووڵاتییان دژ بە حکومەت دەستیپێکردووە، خەڵکی داوا دەکەن هەرچی زووە حکومەت بێتە سەرهێڵ و گوێ لە داواکارییەکان بگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، وتی: "ئەگەر خەڵک ناڕازین ئەوا خەتای ئێمەیە، نابێت ئەمریکا تاوانبار بکەین، ئێمە تاوانبارین لەم دۆخەی دروستمان کردووە، دەبێت ڕێگا و ئاراستەی ڕاست بدۆزینەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بووین بە بەڕێوەبەری تێچوون، نەوەک بەڕێوەبەری داهات و بەرهەمهێنان، ئێمە تەنیا دەزانین خەرج بکەین، شەش هێندەی ئەوروپا کارەبا بەکاردەهێنین.

باکگراوند: چەند ڕۆژێکە بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و خەڵکی ناڕازیی تاران، ناڕەزایەتی بەرامبەر گرانی و خراپی بژێوی ژیانیان دەردەبڕن، داوا دەکەن حکومەت بەدەنگ داواکارییەکانیان بێت و چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم دۆخە ئابوورییە ئێران بدۆزێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ