بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

شەیری بکە لە:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت

گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر بارینش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش باران دەبارێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی بەفر بارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر. لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی پچڕ پچر دەبارێت، لە هەندێ کات و شوێندا بارانی مامناوەند دەبارێت.

 

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشكاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران ببارێت و شەپۆلێکی نوێی باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات، بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لەناو شارەکان کۆتایی بە بەستەڵەک و شەختەبەند دەهێنێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، خێراى با لە نێوان 10 بۆ 25 کیلۆمەتر بە ئاڕاستەی باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین لە نیوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت و لە کات و شوێنی دابارین مەودای بینین لە نیوان سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت. ئەمڕۆش نزمترین پلەی گەرمی لە ئامێدی تۆمار کراوە کە سێ پلە لە خوار سفر بووە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە ناوچەکانی باشوور و ناوەراستی عێراق، هەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما لە بەپێی ناوچەکان شەش بۆ 19 پلەی سیلیزی دەبێت، پێشبینی دەکرێت، سبەی ئاسمانی عێراق هەوری تەواو بگۆڕێت و  پلەکانی گەرما کەمێک نزم ببنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ