
ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی و ڤلادێمیر پووتین
ئاڤا نیوز
لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا هەر یەکە لە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا و ڤلادێمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا پەیامێکی تایبەت لەبارەی سەری ساڵ ئاراستەی گەلەکەیان دەکەن، ئۆکراینا جەخت لەوە دەکاتەوە ڕێککەوتن نزیکە، لەبەرامبەردا ڕووسیا پێیوایە نزیکە لە سەرکەوتنی جەنگ دژ بە ئۆکرانیا.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، لە وتاری سەری ساڵی نوێدا، وتی، وڵاتەکەی دەیەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنێت ڕاشیگەیاند، ڕێککەوتنی ئاشتی لە سەدا %90 ئامادەیە، تەنیا لە %10 ماوەتەوە، ئەو 10%یە گرنگی خۆی هەیە، چونکە چارەنووسی ئاشتی و چارەنووسی ئۆکراینا و ئەوروپا دیاری دەکات.
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ، ڕایگەیاند، لەم شەڕەدا وڵاتەکەی سەردەکەوێت،پەیامێکی ئاڕاستەی سەربازانی وڵاتەکەی کرد و وتی، ئێوە بەرپرسیارێتی شەڕکردن بۆ نیشتمانەکەتان گرتۆتە ئەستۆ، پشتیووانیتان لێی دەکەین باوەڕمان بە ئێوە هەیە و سەرکەوتن نزیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ، شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا لە چوارەم ساڵی خۆی نزیکدەبێتەوە و هەوڵەکانی سەرکردایەتیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە کوشندەترین ململانێ لە ئەوروپا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خێراتر بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەهۆی ناکۆکیی لەسەر پرسی خاک و گەرەنتی ئەمنی هەردوولا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن گەیشتنە ڕێککەوتن
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لایەنە ناکۆکەکانی یەمەن گەیشتنە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ لە داخرانی دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە




