
کشانەوەی هێزەکانی ئیمارات لە یەمەن
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن، کە زۆرینەی خاکی یەمەن لەژێر کۆنترۆڵیدایە ڕایگەیاند، لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی شەرعی وڵاتەکەی گەیشتە ڕێککەوتن و هێزەکانی حکومەت لە پارێزگای حەزەرموت و مهرە بڵاودەبنەوە.
وێنە گەورەکە: ئیمارات یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بەشداربوو لە هاوپەیمانیی عەرەبی کە ساڵی 2015 بەسەرۆکایەتیی سعودیە بۆ پشتیوانیی "شەرعییەت" لە یەمەن پێکهێنرا، ئەم هاوپەیمانێتییە شەڕی سەربازیی دژ بە حوسییەکانی یەمەن دەستپێکرد و چەندین ساڵی خایاند، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات دەڵێت، وڵاتەکەیان لە ساڵی 2019 ەوە بوونی سەربازیی لە یەمەن نەماوە، تەنیا لە چوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆر، چەند تیمێکی لە یەمەن مابوون و ئەوانیش دەکشێننەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن، لە ڕاگەیانێنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارەکەی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن ڕەتدەکەنەوە، کە داوایکردووە هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەر لە پارێزگاکانی حەزەرموت و مهرە بکێشننەوە، بەڵام لەگەڵ هێزەکانی "درع وەتەن"ـی سەر بە حکومەت ڕێککەوتوون، لەو دوو پارێزگایە بڵاوببنەوە.
لێدوانی لایەنی بەرامبەر: دوای ئەم پێشهاتە، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، ڕایگەیاند، بەخواستی خۆیان و بۆ پاراستنی گیانی سەربازییەکانیان، سەرجەم هێزەکانیان دەکشێننەوە، کە لەچوارچێوەی شەڕی دژ بە تیرۆردا لە یەمەن مابوونەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن، ئێستا کۆنتڕۆڵی 52%ـی خاکی یەمەنی لەژێر دەست دایە، ئیمارات پشتیوانییان دەکات. ئەنساروڵڵا (حوسییەکان)، ئێستا کۆنتڕۆڵی 33%ـی خاکی یەمەن و بەدیاریکراوی باکووری ئەو وڵاتەیان لەژێر دەست دایە، زۆرترین ڕێژەی دانیشتووانی هەیە، ئەم گرووپە ئێران پشتیوانییان دەکات. ئیمارات لەڕێگەی پشتیوانی هێزەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن دەیەوێت ناڕاستەوخۆ هەژموونی خۆی بەسەر کەنەداوی عەدەن بسەپێنێت، لە بەرامبەریشدا سعودیە دەیەوێت بە ڕێککەوتن لەگەڵ حوسییەکان و حکومەتی شەرعی ئەو وڵاتە، ئارامی بۆ یەمەنی دراوسێی بگێڕێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی یەمەن لە ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدانراوە و ئەنجوومەنێکی سەرۆکایەتیی هەیە، 10%ـی خاکی یەمەنی لەژێر دەستدایە و سعودییە پاڵپشتی دەکات. هێزەکانی تارق ساڵح (هێزەکانی پاسەوانی کۆماری)، 5%ـی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەنی لەبەردەستە و ئیمارات و سعودیەش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی پشتیوانی شەرعییەت، پاڵپشتی دەکەن. جگە لەم چوار لایەنە کە خاوەنی چەکن، چەندین گرووپی سیاسی چالاکیش لە یەمەن هەن لەوانەش هاوپەیمانی هۆزەکانی حەزەرمووت و لیژنەی مانگرتنی ئاشتییانە لە ڕۆژهەڵاتی یەمەن، لە ئاستی ناوخۆدا چالاکن و قسەیان هەیە.
باکگراوند: دوای ئەوەی حوسییەکانی یەمەن بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە گورزی قورسیان بەرکەوت، ناکۆکی نێوان سعودیە و ئیمارات لەبارەی دۆخی ناوخۆی یەمەن تەقییەوە، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو سعودییە دوو کەشتیی ئیماراتی لە بەندەری موکلای ڕۆژهەڵاتی یەمەن بۆردوومانکرد، بەهۆکاری ئەوەی ئیمارات چەک بۆ گرووپە سەربەخۆخوازەکانی ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشووری یەمەن گواستووەتەوە، ئەوەشی وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی سعودیە لە قەڵەمدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی پەیامی سەری ساڵ ئاڵۆگۆڕ دەکەن
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: ڕۆژی هەینی بارانە و کۆتایی بە شەختەبەند دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی پەیامی سەری ساڵ ئاڵۆگۆڕ دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ئەفسەرێکی باڵای عێراق زیندانی دەکرێن و لە خزمەتیش دەردەکرێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان كردووە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای سێ ڕۆژ لە داخرانی دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە ئاڤاوە بۆ ساڵی نوێ




