لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

شەیری بکە لە:
لە سویسرا تەقینەوە ڕوویدا و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

ئاڤا نیوز

 

لە کاتی ئاهەنگی سەری ساڵدا لە یانەیەکی شەوانەی سویسرا تەقینەوەیەک ڕوویدا و کوژراو و بریندار لێ کەوتەوە، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە و هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت.

 
چیرۆکی سەرەکی: کرانس مۆنتانا شوێنێکی گەشتیاری خلیسکێنەی سەر بەفرە لە کوێستانەکانی ئەلپی سویسرا، دەکەوێتە کانتۆنی ڤالایس نزیکەی دوو کاتژمێر لە بێرنی پایتەختی سویسراوە دوورە، تەقینەوەکە نزیکەی کاتژمێر 03:30 بە کاتی هەولێر ڕوویداوە، شوێنەکە لە شارۆچکەییەکی شاخاوییە، ئاهەنگەکانی سەری ساڵی تێدا ساز دەکرێت. 

 

لێدوانی فەرمی: ئاژانسەکانی هەواڵ لە زاری وتەبێژی پۆلیسی کرانس مۆنتانا، ڕایانگەیاند، پۆلیس، ڕووداوەکەی  پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، نزیکەی 100 کەس لە کاتی ئاهەنگی سەری ساڵ لە ژوورەوە بوونە، تا ئێستا نزیکەی 10 کەس گیانیان لە دەستداوە و 10 کەسی دیکەش بریندارن.

 

لەلایەکی دیکە: دەزگای هەواڵی سویسری "بلیک"، ڕایگەیاند،  ئاگرەکە ڕەنگە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە لە کاتی ئاهەنگی سەری ساڵ ڕوویدا بێت، هەرچەندە پۆلیسی ئەو ناوچەیە، دەڵێت، هۆکارەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

ئەمەش بزانە: گرتە ڤیدیۆیی زۆر لەبارەی ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، پیشانی دەدەن ئاگر لەناو بیناکەدا کەوتووەتتەوە. ئەم هەوارگەیە لەلایەن گەشتیارانی بەریتانی زۆرترین سەردانیکاریی هەیە، 87 میل ڕێڕەوی خلیسکێنەی سەر بەفری هەیە.



 

نوێ دەکرێتەوە...

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ