گرافیک ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، ئاماری لە دایکبوونی بۆ سەری ساڵی نوێ ڕاگەیاند، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو، 27 منداڵ لەدایکبوونە.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جوانی بەروارەکە، ساڵانە ژمارەیەکی زۆری دایکان هەوڵی ئەوە دەدەن لە 1ـی 1، لەڕێگەی نەشتەرگەری منداڵەکانیان لە دایک بێت، ئەمەش لەڕێگەی پێش یان دواخستنی کاتی ئاسایی منداڵ بوونەکەیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری هەولێر، لە کاتژمێر 12ـێ شەوی ڕابردوو، تا کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ 27 منداڵ لەدایکبوونە، کە 23 حاڵەتیان لە دایکبوونی ئاسایی بووە و چوار حاڵەتیشاین بە نەشتەرگەری بووە، ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ لەدایکبوون، واتا لە ساڵی نوێ 10 کوڕ و 17 کچ بوونە. دوێنیش لەو نەخۆشخانەیە لە کاتژمێر هەشتی بەیانی تا کاتژمێر 12ـی شەوی ڕابردوو، 27 منداڵ لەدایکبوونە، نۆ کوڕ و 18 کچ، کە 10 حاڵەتیان بە نەشتەرگەری بووە.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، نەشتەرگەری پیشوەختەی لەدایکبوونی منداڵ لە پێناو بەرواری جوان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەکانمان چاودێری و بەداواداچوون بۆ هەموو نەخۆشخانە و سەنتەرە حکومی و تایبەتەکان دەکەن و هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ بۆ عێراق: 2026 ساڵی کۆتاییهاتنی میلیشیاکان دەبێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی نەوت: بەرهەمی ساڵانەی گازی شل گەشەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم

زانست تیۆرەکەی ئەرستۆ پووچەڵ دەکاتەوە؛ مرۆڤ 33 هەستی هەیە نەک پێنج
28 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری تەندروستی: تیمە تەندروستییەکان لە سەرجەم ناوچەکان لە ئیشکگری دەبن






