
داخستنی ڕێگای گوندەکان بەهۆی بەفربارینەوە
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفربارین 15 پارێزگای باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی داخرانی ڕێگای 2072 گوند و پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە چەندین شار.
بۆچی گرنگە: ئەم شەپۆلە نەک تەنیا هاتووچۆی پەکخستووە، بەڵکو مەترسیی گیانیشی دروست کردووە؛ بەهۆی سەرما و قورسایی بەفرەکەوە میچی چەندین یاریگا و نانەواخانە ڕووخاون و پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیون.
ژمارەکان وا دەڵێن: ڕێگای 2072 ناوچەی نیشتەجێبوون لەوان و جۆلەمێرگ و مێردین و چەند شارێکی دیکە داخراون.
- نزمترین پلەی گەرما لە ئەرزەڕۆم تۆمارکراوە کە گەیشتووەتە 30.3- پلەی ژێر سفر.
- لە بەرزاییەکانی جۆلەمێرگ بەفر گەیشتووەتە 2 مەتر و لە قەرس 80 سانتیمەتر باریوە.
- لە گەڤەر میچی 8 یاریگا ڕووخاون؛ لە ڕووبارۆکیش میچی نانەواخانەیەک داڕووخا و ژنێک بریندار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئامەد، مێردین و شرنەخ ڕاگیراون و لە چەولیک و چەندین ناوچەی دیکە بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە پشووی فەرمییە.
زانیاریی زیاتر: تیمەکانی فریاکەوتن لە شارەکانی قەرس، ئاگری، ئیدر و مووش توانیویانە چەندین مامۆستا و نەخۆش لەو گوندانە ڕزگار بکەن کە بەهۆی بەفرەوە گەمارۆ درابوون.
باکگراوند: باکووری کوردستان ساڵانە ڕووبەڕووی شەپۆلی سەختی بەفر و سەرما دەبێتەوە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ خوار 30 پلە لە هەندێک ناوچە، دۆخەکە بە "سەخت و نائاسایی" وەسف دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە ڕیکۆردێکی نوێی لەسێدارەدان تۆمار دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەربازێکی پێشووی ئیسرائیل سوکایەتی بە میسر دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی هاوپەیمانان لە یەمەن 7 کوژراوی لێکەوتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە زانکۆی کۆیە وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە زانکۆی کۆیە وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سۆران خوێندنی قۆناغی یەکەم دەکاتە ئۆنلاین
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمشەو شەپۆلی بەفر و باران كۆتایی دێت
- ژینگە
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ 55 تۆن زبڵ و خاشاک کۆکراونەتەوە
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ زاخۆ زۆرترین و سلێمانی کەمترین بارانی لێ باریووە





