
دیمەنی پاککردنەوەی یەکێک لە شەقامەکان دوای ئاهەنگەکان. وێنە؛ بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی
ئاڤا نیوز
لە دوای ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ، هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی ئەو شوێنانە ئەنجامدرا کە ئاهەنگیان لێ ساز کرابوو. تەنیا لە هەولێر و سلێمانی نزیکەی 55 تۆن پاشماوە کۆکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: بەبۆنەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی نوێ، لە شارەکان ژمارەیەکی زۆری هاونیشتمانی و گەشتیار لە شوێنە گشتییەکان کۆبوونەوە، بووە هۆی پیسبوونی ژینگە و کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاکی زۆر.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوبەری خزمەتگوزاریی ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای تەواوبوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی چوار تیمەوە هەڵمەتێکی پاککردنەوە ئەنجامدرا کە تەنیا لە ناو بازاڕی ئیسکان و بازاڕی گەورەی شاری هەولێر 30 تۆن زبل و خاشاک و پاشماوەی خۆراک کۆکراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای ڕاگەیاند، نزیکەی 25 تۆن زبڵ و خاشاک و پاشماوە لە دوای شەوی سەری کۆکراونەتەوە. ئەو پاشماوانە لە شەقامی سالم و ئەو کۆڵانانەی کە بە دەوری شەقامەکەوەن، واتە لە سەرەتای هۆتێل سلێمانی پاڵاس، تاوەکو دەگاتە یانەی ئەندازیاران، کۆکراونەتەوە.
سەبارەت بە شاری دهۆک، شێروان مسەمم، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی لە دهۆک هیچ شوێنێک بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ تەرخان نەکرابوو، بۆیە وەکو ڕۆژانی ئاسایی لە تەواوی سەنتەری دهۆک 465 تۆن زبل و خاشاک کۆکرانەوە. دەشڵێت، ڕۆژانە بەردەوام 460 تا 465 تۆن زبڵ و خاشاک لە سەنتەری شاری دهۆک کۆدەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە چین دەکات گوشارە سەربازییەکانی سەر تایوان ڕابگرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی 70 ماڵە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک سەرهەڵدەداتەوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵی ڕابردوو لە هەولێر زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ زاخۆ زۆرترین و سلێمانی کەمترین بارانی لێ باریووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ زاخۆ زۆرترین و سلێمانی کەمترین بارانی لێ باریووە
- ژینگە
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: دوو شەپۆلی دیکەی بەفر و باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بەفربارینی زۆر لە شارێکی باکووری کوردستان هاووڵاتیان ماڵەکانیان چۆڵ کرد
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە باكووری كوردستان بەفر ڕێگای زیاتر لە سێ هەزار گوندی داخستووە
- ژینگە
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سۆران: ڕێگای سپیلک - شانەدەر ئاستەنگی بۆ دروست بووە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا؛ ئەمڕۆ بەفر و باران دەبارێت





