ساڵی ڕابردوو لە هەولێر زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی خوێن بەخشین
ئاڤا نیوز
لە هەولێر، لەماوەی ساڵێكدا زیاتر لە 75 هەزار بوتڵ خوێن لە جۆری بەخشین و لەجیاتی دانان بەخشراوە، ئەوەندە خوێنی پێویستیش لەبەردەست بووە، بە درێژایی ساڵی 2025 هیچ بانگەوازێك بۆ پێویستی خوێنبەخشین نەكراوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەڕێوەبەرایەتیی بانكی خوێنی هەولێر ئاماری ساڵی 2025ـی بڕی یەكەی خوێنی وەرگیراوی بڵاوكردەوە كە بۆ نەخۆشخانە حكومی و تایبەتەکان دابین كراوە، بەتایبەت بۆ تووشبووانی تالاسیمیا و شێرپەنجە.
لێدوانی فەرمی: د. سانع ئەبابەكر ئەرگوشی، بەڕێوەبەری بانكی خوێنی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، كۆی گشتیی خوێنی وەرگیراو لە ساڵی 2025ـدا، 75 هەزار و 317 بوتڵ بووە كە لەو بڕە، نزیكەی 42 هەزار بوتڵ خوێن لە جۆری بەخشین و 33 هەزار و 422 بوتڵ خوێنیش بە سیستەمی لەجیاتی دانان وەرگیراوە.
زانیاریی زیاتر: بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو، 17 هەڵمەتی خوێنبەخشین لە پارێزگای هەولێر ئەنجام دراون، بەكۆی گشتیش خوێن بۆ 59 نەخۆشخانەی كەرتی گشتی و تایبەت لە هەولێر و دەوروبەری دابین كراوە.
ئەمەش بزانە: ئەو نەخۆشیانەی كە پێویستییان بە وەرگرتنی خوێن بەشێوەیەكی بەردەوام هەیە، بەتایبەت تووشبووانی تالاسیمیا بڕی 14 هەزار و 220 بوتڵ خوێنیان بۆ دابین كراوە، هاوكات تووشبووانی شێرپەنجە بڕی 33 هەزار و 120 بوتڵ خوێنیان بۆ دابین كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە چین دەکات گوشارە سەربازییەکانی سەر تایوان ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی 70 ماڵە کوردەکەی گەڕەکی عەرەفەی کەرکووک سەرهەڵدەداتەوە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵ 55 تۆن زبڵ و خاشاک کۆکراونەتەوە
- ژینگە
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ زاخۆ زۆرترین و سلێمانی کەمترین بارانی لێ باریووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم

کچێکی کورد لە لیستی کەسە ئیلهامبەخشەکانی ساڵی 2025ـی ڕۆژنامەی گاردیانە
28 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەوی سەری ساڵ 500 برینداربوون لە عێراق تۆمار کراون
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 27 منداڵ لە ساڵی نوێ لە دایک بوون





