لە شەوی سەری ساڵ 500 برینداربوون لە عێراق تۆمار کراون

شەیری بکە لە:
لە شەوی سەری ساڵ 500 برینداربوون لە عێراق تۆمار کراون

دیمەنی یارییە ئاگرینەکان لە شەوی سەری ساڵ لە بەغدا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئاماری کۆتایی بریندارانی شەوی سەری ساڵی ڕاگەیاند، کە نزیکەی 500 حاڵەتی برینداربوون تۆمارکراون، زۆربەی بریندارەکان بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە بوون.

وێنە گەورەکە: ساڵانە بۆ ئاهەنگەکانی سەری ساڵ و بۆنە تایبەتەکان، هاووڵاتیان بۆ خۆشی دەربڕین دەرژێنە سەر شەقامەکان و  بە چەندین شیوازی جیاواز دڵخۆشی خۆیان دەردەبڕن، هەندێکجار ڕووداوی جۆراو جۆری لێدەکەوێتەوە.  

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی،  لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند:  300 حاڵەتی برینداربوون بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە لە شەوی سەری ساڵدا تۆمارکراون. هەروەها، 43 حاڵەتی برینداربوون بە فیشەکی گەڕۆک و 140 حاڵەتی دیکە بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە تۆمارکراون. جگە لەوانە، 86 حاڵەتی برینداربوونی جۆراوجۆری دیکەش هەبوون.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان، بەدر پشتڕاستی کردەوە "تیمەکانی ناوخۆ نزیکەی دوو ملیۆن و نیو تۆن یاری ئاگرینی مەترسیداریان لە سەرانسەری عێراقدا لە سەرەتای ساڵی 2025 ـەوە دەست بەسەردا گرتووە"

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ