كەشناسی: ئەمشەو شەپۆلی بەفر و باران كۆتایی دێت

شەیری بکە لە:
كەشناسی: ئەمشەو شەپۆلی بەفر و باران كۆتایی دێت

دیمەنی بەفربارین لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

ئاڤا نیوز

كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاماری بڕی بەفری باریوی 24 كاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیێنێت، ئەمشەو كۆتایی بە شەپۆلی بەفر و باران دێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: ئەمشەو کەش ئاسایی دەبێتەوە کۆتایی بە شەپۆڵی بەفر و باران دێ . پلەكانی گەرما دوو پلە بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

زانیاریی زیاتر: كەشناسی ئاشكرای دەكات كە سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە و پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشكاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند، لە سبەیەوە کەشەکە خۆش دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە و ئەو هەوا ساردەی کە لە سیبیریاوە هەڵیکردووە، کۆتایی دێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەپێی پێشبینییەکان لە نۆ و 10ـی ئەم مانگە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. هاوکات، لە 14 و 15 و 16ـی مانگ دیسان شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، شێخ دارا دەڵێت بە ئەگەرێکی زۆر ئەمجارە بەفرەکە ناو شاری کەرکووکیش دەگرێتەوە.

لە سنووری حاجی ئۆمەران 53 سانتیمەتر بەفر باریوە كە زۆرترین بڕی بەفری 24 كاتژمێری ڕابردووە.

مانگیش 14 سم
باتوفە 15 سم
زاوێتە 8 سم
چامانکێ 40 سم
دینارتە 11 سم
سەرسەنگ 24 سم
ئامێدی 20 سم
بامەرنێ 25 سم
کانی ماسی 45 سم
دێرەلوک 9 سم
شیلادزێ 5 سم
مێرگەسۆر 50 سم
ڕەواندز 3 سم
سیدەکان 14 سم
هەڵشۆ 5 سم
ناحیەی هێرۆ 8 سم
باسنێ 35 سم

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ