
لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەکتەبی سیاسیی پارتی سبەی شەممە (3-1-2026) بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە، بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار و پرسی پێکهێنانی حکومەت لە هەولێر و بەغدا.
بۆچی گرنگە: ئەم کۆبوونەوەیە نەخشەڕێگەی پارتی بۆ دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان دیاری دەکات؛ بەتایبەت دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، ئێستا پرسی پۆستی سەرۆککۆمار گەرمترین مەلەفی سیاسییە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆک دەبێت و ئەم تەوەرانە لەخۆ دەگرێت:
- پۆستی سەرۆککۆمار: دیاریکردنی کاندیدی فەرمیی کورد بۆ ئەم پۆستە لە بەغدا.
- پێکهێنانی حکومەت: تاوتوێکردنی هەنگاوە کردەیییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
- سەرۆکایەتیی پەرلەمان: هەڵسەنگاندن بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوەچوو.
باکگراوند: ئەم جوڵە سیاسییەی پارتی لە کاتێکدایە کە عێراق و ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکاریی نوێدان. یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار لە نێوان لایەنە کوردییەکان (بەتایبەت پارتی و یەکێتی) هەمیشە خاڵی یەکلاکەرەوە بووە بۆ چوونە ناو قۆناغی پێکهێنانی حکومەت لە بەغدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەفر ڕێگای 2072 گوندی باکووری کوردستانی داخستووە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێرانی گرتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قاڵیباف بۆ ترەمپ: هێزەکانتان دەبنە ئامانجمان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک 13 هاونیشتیمانی لە گەرمیان برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەددین وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
واشنتن داوای کۆتاییهێنان بە میلیشیاکان دەکات





