
ژمارەیەک چەکداری سوپای حەشدی شەعبی لە عێراق
ئاڤا نیوز
نێردەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق لە یەکەم پەیامی ساڵی 2026دا، داوای نەهێشتنی میلیشیاکان و چەکدانانیان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ دەکات بۆ ئەوەی سەروەریی و ئارامی بۆ عێراق بگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: مارک ساڤایا، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتن لە 18 بواری جیاوازدا کار لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکات بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی، قاچاخچێتی و گرووپە چەکدارەکان. ساڤایا وتی: "کاتی ئەوانەی خراپەکارییان بڵاوکردووەتەوە تەواوبوو، ئێستا کاتی عێراقییەکان و شەکانەوەی ئاڵای عێراقە". لە بەرامبەردا محەممەد کازم ئالسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا وتی: "حەشدی شەعبی شانازییە و ئەرکە پشتیوانیی ئەم هێزە بکەین و بەهێزتری بکەین".
زانیاریی زیاتر: پلانەکەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026 بوارەکانی سپیکردنەوەی پارە، بێکاری، نادادپەروەری و دەستوەردانی دەرەکی دەگرێتەوە. ئەم ململانێیە لە کاتێکدایە کە چاوەڕێ دەکرێت چارەسەری بابەتی چەکی دەرەوەی دەوڵەت و دۆسیەی ئابووری، دوو لە سەرەکیترین کارەکانی سەر مێزی سەرۆکوەزیرانی عێراق بن، بەهۆی کاریگەرییان لەسەر گوزەرانی هاووڵاتیان. هاوکات باڵیۆزی ئێران داوای چوونە دەرەوەی تەواوی هێزە بیانییەکانی لە عێراق کرد.
باکگراوند: حەشدی شەعبی هاوپەیمانیی زیاتر لە 70 گرووپی چەکدارییە و لەژێر چەتری عێراقدایە، بەڵام ئەمریکا هەمیشە وەک هێزێکی سەر بە ئێران ناویان دەبات و داوای چەککردن یان تێکەڵکردنیان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 19 خولەک لەمەوپێش
بەفر ڕێگای 2072 گوندی باکووری کوردستانی داخستووە
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندان چەند پارێزگایەکی دیکەی ئێرانی گرتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەب سیاسی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم

گۆشتفرۆشێكی هەولێر لەسەر فرۆشتنی گۆشتی ڕێوی دادەخرێت
31 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەکتەب سیاسی پارتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قاڵیباف بۆ ترەمپ: هێزەکانتان دەبنە ئامانجمان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک 13 هاونیشتیمانی لە گەرمیان برینداربوون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سەڵاحەددین وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شەشەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێران چی دەگوزەرێت






