زانکۆی سەڵاحەددین وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
زانکۆی سەڵاحەددین وادەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ڕاگەیاند

باڵەخانەی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین

ئاڤا نیوز

سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین ڕۆژی یەکشەممە 4-1-2026ـی وەک یەکەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەکانی سەری ساڵ دیاریکرد و داوا لە قوتابییان دەکات پابەندی کات بن.

وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە دوای پشوویەکی درێژی سەری ساڵ دێت؛ دەستپێکردنەوەی دەوام لەم کاتەدا بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامی خوێندن و ئامادەکارییە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم کە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ئەنجام بدرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:
زانکۆی سەڵاحەددین ڕایگەیاند: ڕۆژی شەممە 3-1-2026 دواڕۆژی پشووی فەرمی دەبێت و سەرجەم بەشە ناوخۆییەکانیش پێش ئەو وادەیە بۆ پێشوازیکردن لە قوتابییان دەکرێنەوە.

- سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 4-1-2026، پڕۆسەی خوێندن لە 16 کۆلێژی جیاوازی زانکۆی سەلاحەدین دەستپێدەکاتەوە.

باکگراوند: پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی پشووەکانی سەری ساڵی نوێوە، لە 25-12-2025ـەوە تاوەکو 1-1-2026ـی وەک پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان ڕاگەیاندبوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ