لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کانوونی دووەم

دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ و لەگەڵ دەستکردنەوە بە دەوامی فەرمیی، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، زەوی بەسەر بەشێک لە فەرمانبەرانی دەوروبەری سلێمانی دابەش دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، لە دەرەوەی سلێمانی، بە دیاری کراوی لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و دەربەندیخان، ئەو فەرمانبەرانەی تائێستا سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی پارچە زەوی، هەموو ڕێککارەکانیان تەواو کراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی زەوی دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی کە دەوروبەر دەگرێتەوە، یەکەمین قۆناغی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەست پێ دەکات، لە پرۆسەکەدا ڕەچاوی خاڵ و خزمەتی فەرمانبەران دەکرێت، هەر فەرمانبەرێک 200 مەتر زەویی پێدەدرێت، لە سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی زەوییەکان لە سێ ناوچە تەرخان کراون؛ کەڵەوانان، سۆتکە و تانجەرۆ.
لەلایەکی دیکە: هاوکات لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەو فەرمانبەرانەی کە ڕەزامەندی وەرگرتنی زەوییان هەیە و ناویان لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە و لەماوەی ڕابردوو کۆدیان پێدرابوو، ڕێککارەکانیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بەدابەشکردنی زەوییەکانیان دەکرێت، ئەمە لەکاتێکدایە، گوتەی زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانیy سلێمانی، لە سنووری پارێزگای سلێمانی تائێستا بە دوو قۆناغ نزیکەی 20 هەزار پارچە زەوی بەشێوەی تیروپشک دابەش کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 13 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
- تەندروستی
- 27 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران نەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژانە 10 خولەک وەرزشکردن ڕێگە لە شێرپەنجەی ڕیخۆڵە دەگرێت
27 خولەک لەمەوپێش

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
4 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێککەوتن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیران نەکراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دیاریکرد
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگرتنی گازی ئێران و سەرما قەیرانی کارەبای لە عێراق قووڵتر کردەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێكدا 94 پرۆژە لەسنووری شارەوانییەكانی دەوروبەری سۆران جێبەجێكراون






