وەزارەتی دارایی بۆ هاونیشتمانیان: سبەی پشووی فەرمییە و سەردانی بانکە حکومییەکان مەکەن
- بزنس
- 3 کانوونی دووەم

هاونیشتمانییەک لەکاتی وەرگرتنی مووچەکەی لە بانک
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی یەکشەممە دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتییان دادەخرێت هیچ مامەڵەیەک ڕایی ناکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: ساڵانە بانکەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژ پشوو وەردەگرن، بۆ پێداچوونەوە بە هەژماری نیوەی ساڵ تاوەکوو پاکتاوی شەش مانگیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بانکی هەرێم بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمە یاساییە دەبێت بانکەکان شەش مانگ جارێک دوایین پاکتاوی بانکی ڕادەستی وەزارەت بکەن، ساڵانە لە 31ـی مانگ دەوامی بانکی ڕادەگیرێت، دوای کۆتایی پشووی سەری ساڵ یەکەم ڕۆژی دەوام، بانک پشوو وەردەگرێت لە مامەڵەی هاووڵاتیان هیچ مامەلەیەک ڕایی ناکرێت، فەرمانبەران سەرقاڵی پاکتاوی هەژماری کۆتایی ئەم شەش مانگە دەبن.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووری کوردستان ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەین، سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی 4-1-2026، پشووی بانکییە لە سەرجەم بانکە حکومیەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەرگای بانکەکان بەڕووی هاووڵاتیان دادەخرێت.
- جگە لە سوودمەندبووانی پڕۆژەی هەژماری من کە دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی کارتی بانکییان، هەروەها فەرمانبەران دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن بە مەبەستی ڕێکخستنی هاوسەنگی کۆتایی ساڵی دارایی 2025 .
زانیاریی زیاتر: پشووی بانکی ئەمساڵ دەکەوێتە 4-1-2026 و دەوامی بانک 5-1-2026 دەستپێدەکاتەوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت سبەی سەردانی بانکەكان نەکەن و دەرگای بانکەکەکان ناکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: هەل درا بە مادورۆ بەڵام لە دەستی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆران ساڵح گۆرانییەکی سۆزداریی نوێ بڵاودەکاتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارەش عوسمان بە "لێیان پرسیم" ساڵی نوێ دەستپێدەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

سی ئای ئەی بە 50 ملیۆن دۆلار "سیخوڕێکی" لە دڵی حکومەتی مادۆرۆ کڕیوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای 30 ساڵ؛ سوورێژە لە ئەمریکا دەبێتەوە بە هەڕەشە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گوندی کانی هەرمێ هێشتا لەژێر 120 سانتیمەتر بەفردایە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک کێڵگە نەوتییەکانی ڤەنزوێلا دادەخرێن
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ هەواڵی تایبەت بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە، پلەدارەکان، کەمئەندامانی سەنگەر
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەرووی 146 هەزار
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەفتەیەکدا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 100 دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا و کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق






