چوار کورد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە

شەیری بکە لە:
چوار کورد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە

کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو وەک دوا وادە دەستنیشانکراوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و تا ئێستا چوار کورد خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە کە یەکێکیان د. لەتیف ڕەشیدە.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دەرگای خۆکاندیدکردنی بۆ ئەم پۆستە باڵایە لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە کردووەتەوە و بڕیارە تا پێنجی ئەم مانگە بەردەوام بێت، لەنێو ماڵی کوردیدا، تا ئێستا چەند ناوێکی دیار خۆیان کاندید کردووە و هەر هەمووشیان سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن کە ئەم پۆستە بە ماف و پشکی مێژوویی خۆی دەزانێت و لە 2003 ـەوە دەستبەردار نەبووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی عێراق تا ئێستا یەکێتی چوار کاندیدی بۆ ئەم پۆستە پێشکەش کردووە ئەوانیش هەر یەکە؛ لە نزار ئامێدی،  ئاسۆ فەرەیدوون، لەتیف ڕەشید و خالید شوانین هەرچەندە لەتیف ڕەشید ئاماژەی بەوە کردووە ئەو وەک کاندیدێکی سەربەخۆ بەشداری دەکات، نەک تەنیا وەک کاندیدی یەکێتی.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستانیش وەک لایەنێکی سەرەکی کورد چاوەڕوان دەکرێت تاوەكوو ڕۆژی دوشەممە، کە دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان، وتەی کۆتایی خۆی هەبێت و هەڵوێستی ڕەسمی خۆی دەربارەی پاڵپشتیکردنی یەکێک لە کاندیدەکان یان پێشکەشکردنی کاندیدی خۆی ئاشکرا بکات.

 

باکگراوند: بڕیارە کەمتر لە مانگێکی دیکە دانیشتنە چارەنووسسازەکەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، ئەو ماوەیەی کە ماوە، بۆ هێزە کوردییەکان کاتی زێڕینە بۆ گەیشتن بە سازان، چونکە ئەمجارە لە گۆڕەپانەکە پێشبینی دەکرێت چەندین کەسایەتیی سەربەخۆ لە دەرەوەی ئەم عورفە و خۆیان بپاڵێون و تائێستاش زیاتر لە 25 کەس فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان پڕکردووەتەوە ئەگەری زیادبوونی ژمارەكانیش هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ