
دیمەنی خۆپیشاندانەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
خۆپیشاندانەکانی ئێران بەردەوامن و شەوی ڕابردوو ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە چەند ناوچەیەکی تارانی پایتەخت و چەند شارێکی دیکە، لەوانەش ئەسفەهان و مەشهەد، تا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە سەر شەقامەکان مانەوە و لە دەربڕینی ناڕەزایەتییان لەبەرامبەر گرانی و خراپیی دۆخی ژیان بەردەوام بوون.
ئەوەی لەبارەوە دەگوترێت: مای ساتو، هەواڵدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، لە بەیاننامەیەکدا نیگەرانیی خۆی لە "کوژرانی هەشت خۆپیشاندەر" لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە لە نزیکەوە چاودێریی دۆخەکە دەکات و ئاگاداری زیادبوونی ژمارەی دەستگیرکردەنەکانە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە. ئەو داوای لە حکومەتی ئێران کردووە ماف و ئازادیی ڕادەربڕین و کۆبوونەوە و خۆپیشاندانی ئاشتییانەی خەڵک بپارێزێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەشێک لە خۆپیشاندەران درووشمی دژ بە حکومەت دەڵێنەوە و داوای گۆڕانکاری ڕیشەیی لە وڵاتدا دەکەن و ئاگر لە شوێنەکان بەردەدەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی بەرامبەر بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەردەوامە. ترەمپ هۆشداری دابوویە بەرپرسانی ئێران کە ئەگەر خۆپیشاندەران بکوژن، ئەوا ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنیان دەستتێوەردان دەکات.
ئەمیر سەعید ئیروانی، باڵیۆزی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی بەپەلەی بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش ناردووە و تیایدا لێدوانەکانی ترەمپ بە "دەستتێوەردان" ناو دەبات و سەرکۆنەی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیر کران





