دانیشتووانی جیهان 8.2 ملیار کەسی تێپەڕاند: جاکارتا بووەتە قەرەباڵغترین شاری جیهان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی کیشوەرەکان
ئاڤا نیوز
بەپێی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، دانیشتووانی جیهان لە ساڵی 2025دا 8.2 ملیار کەسی تێپەڕاندووە. لە گۆڕانکارییەکی گەورەشدا، جاکارتا، پایتەختی ئیندۆنیزیا، نازناوی قەرەباڵغترین شاری جیهانی لە تۆکیۆ'ی پایتەختی ژاپۆن وەرگرت.
بۆچی گرنگە: ئەم داتایانە گۆڕانکارییە گەورەکانی دیمۆگرافیای جیهان نیشان دەدەن. لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی ئاسیا و ئەفریقا بە خێرایی زیاد دەکات، ئەوروپا ڕووبەڕووی قەیرانی پیربوون و کەم بوونەوەی دانیشتووان بووەتەوە. ئەمەش کاریگەریی قووڵی لەسەر ئابووری و هێزی کاری جیهان دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دابەشبوونی دانیشتووان بەپێی کیشوەرەکان:
-ئاسیا %59
-ئەفریقا %19
-ئەوروپا %9
-ئەمەریکای لاتین %8
-ئەمریکای باکوور %5
وڵاتە هەرە قەرەباڵغەکان؛ تا ساڵی 2025، 16 وڵات ژمارەی دانیشتووانیان 100 ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە. هیندستان 1.46 ملیار کەس، چین 1.41 ملیار کەس، ئەمریکا 347 ملیۆن کەس، ئیندۆنیزیا 285 ملیۆن کەس.
لەلایەکی دیکە: قەیرانی دیمۆگرافی لە چین و ئەوروپا؛ دوای سیاسەتی "یەک منداڵ"، چین ئێستا ڕووبەڕووی کەم بوونەوەی دانیشتووان بووەتەوە. بۆ هاندانی منداڵبوون، لە 1ی کانوونی دووەمی 2026ەوە باجی لەسەر کەرەستەکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی داناوە.
هیچ وڵاتێکی ئەوروپی نییە ژمارەی دانیشتووانی 100 ملیۆن کەس بێت. ئەڵمانیا بە 80 ملیۆن کەسەوە نزیکترینە. لە بەرامبەردا، ژمارەی کەسانی سەروو 100 ساڵ لە وڵاتانی وەک ئیتاڵیا و فەرەنسا بە خێرایی زیاد دەکات.
شارە قەرەباڵغەکان؛ بەپێی داتا نوێکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕیزبەندی شارە هەرە قەرەباڵغەکانی جیهان گۆڕاوە و ئێستا جاکارتا قەرەباڵغترین شاری جیهانە.
جاکارتا (لە ئیندۆنیزیا) 42 ملیۆن کەس
داکا (لە بەنگلادیش) 37 ملیۆن کەس
تۆکیۆ (لە ژاپۆن) 33 ملیۆن کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەوروبەری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: هێرشکردنە سەر ڤەنزوێلا پێشێلکردنی سەروەریی ئەو وڵاتەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: مادورۆ و هاوسەرەکەی دەستگیر کران





