
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
پشووەکانی سەری ساڵ کاریگەری لەسەر جووڵە بازرگانییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ نابێت و بەردەوام دەبن، بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێت 'ڕۆژانی سەری ساڵیش پێشوازی لە هەموو جووڵەیەکی بازرگانی دەکەین'.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی تاوەکو 5ی کانوونی دووەمی ساڵی نوێ بە پشووی فەرمی ڕاگەیاند، ئەمەش جۆرێک لە نادڵنیایی لای بازرگان و کۆمپانیا بازرگانییەکان دروستکرد، کە کاڵا و کەلوپەلەکانیان لە دەرەوە بەتایبەت ئێران هاوردە دەکەن.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پشووەکانی سەری ساڵ کاریگەری لەسەر جووڵەی بازرگانی لای ئێمە نابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هێشتا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ حساباتی کۆتایی ساڵ نەکراوە. بەگوێرەی پێناسەی گومرگی عێراقی کار لە خاڵە سنوورییەکان دەکرێت، بەو پێیەش ساڵی 2023 قەبارەی بازرگانی لە باشماخ نزیکەی حەوت ملیار دۆلار بووە. بەڵام بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێت "ئەو بەهایەی بۆ قەبارەی بازرگانی دانراوە ڕاستەقینە نییە، چونکە هەندێکجار بەهاکە کەمتر لە بەهای ڕاستی دەردەچێت".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
15 کاتژمێر لەمەوپێش

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤا لیستی ناوی هەموو کاندیدە سەرکەوتووەکان لەسەر ئاستی عێراق بزانە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕیزبەندی حیزبەکان لەسەر ئاستی عێراق
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بەپێی دەنگە جیاکراوەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگی حیزبەکان بەراورد بە هەڵبژاردنی ڕابردوو چەند زیاد و کەمی کردووە؟
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە کەرکووک یەکەمە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک پارتی نزیکەی سێ بەشی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و یەکەمە






