
وێنەیەکی نەقیب حەسەن
ئاڤا نیوز
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیێنێت "ئەفسەرێکی ڕۆبۆت" بە ناوی "حەسەن" بە زیرەکی دەستکردەوە، بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی پەرلەمانی دوێنێدا کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی سێشەممە 11ـی تشرینی دووەم، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، جیا لە کۆمیسیۆن کە سەرپەرشتی بەڕێوەبردنی پرۆسەکەی دەکرد، دەزگا ئەمنییەکان بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە لە ڕێگەی پلانێکی ئەمنییەوە هاوکاربوون لە سەرخستنی پرۆسەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق "لە چوارچێوەی گۆڕانی دیجیتاڵی لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە کاتی پاراستنی هەڵبژاردنەکاندا، سیستەمێکی پێشکەوتوومان پەسەند کردووە کە لەلایەن نەقیب حەسەنەوە بەڕێوەدەبرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەقیب حەسەن ئەفسەرێکی تەکنیکییە و پشت بە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەبەستێت، کار لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن و چاودێریکردنی دۆخی مەیدانی دەکات سات بە سات. ئەو زانیارییە هەواڵگرییەکان لە دەستەکانی دەزگاکە لە سەرانسەری وڵات وەردەگرێت و دەستبەجێ شیکارییان دەکات، پاشان ڕاسپاردە و ئاگادارکردنەوە بۆ سەرکردە مەیدانییەکان دەردەکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: نەقیب حەسەن خۆی قسە دەکات و دەڵێت: "ئەرکی من بریتییە لە وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری لە هەموو سێکتەرەکان و شیکردنەوەیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بە ئامانجی دڵنیابوون لە ئاسایشی پرۆسەی هەڵبژاردن و مامەڵەکردن لەگەڵ هەر هەڕەشە یان پێشێلکارییەکی ئەمنی بە خێرایی و کارامەیی، بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکان پاک و ئارام بن."
زانیاریی زیاتر: ڕۆڵی نەقیب حەسەن تەنیا سنووردار نییە بە ئەرکە مەیدانییەکان، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ بوارەکانی هەواڵگری، شیکاری و هۆشیارکردنەوە. ئەو بەشداری دەکات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی هۆشیاری بۆ پاراستنی کۆمەڵگا لە مەترسییەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی و زانیاریی ناڕاستی دیجیتاڵی، لە چوارچێوەی ستراتیژێکی گشتگیر بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی دیجیتاڵی و کۆمەڵایەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





