
ئاگری هۆتێلی گراند کارتاڵ لە ناوچەی کارتاڵکایەی شاری بۆڵوی تورکیا
ئاڤا نیوز
ئاگری هۆتێلی گراند کارتاڵ لە ناوچەی کارتاڵکایەی شاری بۆڵوی تورکیا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی 78 کەس و برینداربوونی 50 کەسی دیکە، بەهۆی تێکەڵبوونی ئاو و ڕۆنەوە بووە لە چێشتخانەی هۆتێلەکەدا.
چیرۆکی سەرەکی: لەکاتی ئامادە کردنی نانی بەیانی لەلایەن چوار سەردانیکارەوە و ئاو و ڕۆنی گەرم تێکەڵ دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاگر لە چێشتخانەی هۆتێلەکە و لەوێوە تەشەنەی سەندووە بۆ تەواوی باڵەخانەکە.
زانیاریی زیاتر: هەر لە دەستپێکی ئاگرەکە تاوەکو ئێستا 19 کەس دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
لەلایەکی دیکەوە: 11 کەس لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە دەستگیرکراون بە تۆمەتی گاڵتەکردن بە خێزانی قوربانییان و دەزکردن بە زانیاریی و ناسنامەی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکە گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 21-1-2025 هۆتێلی گراند کارتاڵ ئاگری گرت و بەهۆیەوە 78 کەس گیانیان لەدەستدا و 50ی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
