دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی کوردستان، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوەوە لە بەشێکی بەنزینخانەکانی دهۆک نرخی هەر لیترێک بەنزینی نۆرماڵ 100 دیناری چووەتە سەر.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری ئاڤا لە دهۆک، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە بەشێکی بەنزیخانەکان نرخی بەنزینی نۆرماڵ لە 800 دینارەوە بووەتە 900 دینار، بەهەمانشێوە بەنزینی موحەسەننیش 100 دینار بەرز بووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: خاوەن بەنزینخانەکان هۆکاری سەرەکی گرانبوونی بەنزین بۆ سەرچاوەی بەنزینی بارزگانی دەگەڕێنەوە و دەڵێن، "لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بەنزینی بارزگانی لە خودی سەرچاوەی سەرەکی نرخەکەی بەرز بووتەوە، واتا لەو شوێنەی هەناردە دەکرێت بۆ نموونە تورکیا".
لێدوانی فەرمی: کارزان ڕەئوف، بەڕێوەبەری نەفت و کانزای دهۆک بۆ ئاڤا دەڵێت، "لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهیچ شێوەیەک پشکی بەنزینی پاڵپشتیکراو لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە کەم نەبووەتەوە، ڕۆژانە زیاتر لە 400 هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ نێردراوە، گرانبوونی بەنزینی بازرگانی پەیوەندیی بە کەمی ڕێژەی بەنزینی پاڵپشتیکراوەوە نییە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای دهۆک کێشەی کەمی غازی ماڵانیش سەریهەڵداوە و تا ئێستاش چارەسەر نەکراوە. هۆکاری سەرەکیش بۆ کەمی و تاخیربوونی هەناردەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆری چەمچەماڵ دەگەڕێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات