
سەربازێکی سوپای عێراق ئاڵای وڵاتەکەی بەدەستەوەیە و لە نزیک ئاڵایەکی ئەمریکاش وەستاوە
ئاڤا نیوز
بەغدا و واشنتن جەخت لەسەر گرنگی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریی عێراق لە ناوچەکە و گرنگییەکەی لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی فشارە نێودەوڵەتییەکان و دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن، ئەمریکا هۆشداریی بە عێراق دابوو لە کۆنترۆڵکردنی گرووپە چەکدارەکان، ئەمەش لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان وەزیری بەرگریی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق پێشوازی لە دانیال ڕوبینشتاین، ڕاوێژکاری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، هاوکات تاوتوێی بەردەوامی هاوکاری نێوان عێراق و ئەمریکا لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و بوارەکانی دیکە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات دەکەن، کرا.
- لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگی ڕۆڵی سەرەکی و کاریگەریی عێراق لە ناوچەکە و گرنگییەکەی لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی کرایەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێران شەپۆلێکی دیکەی مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی سلێمانی: چیای سورێن بۆردوومان نەکراوە و مین تەقیوەتەوە
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەشێکی فەرمانبەران 13٪ـی مووچەکەیان دەبڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق گرووپە چەکدارەکان پابەندی ڕاگرتنی شەڕ دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی غازی بەسرە بەهۆی مەترسی ئەمنییەوە چۆڵ دەکرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حاجیانی ئێران بە کاتی بۆ عێراق دەگوازرێنەوە و جێگیر دەکرێن
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی داوا لە ئێران دەکات عێراق لە جەنگی ئیسرائیل تێوەنەگلێنێت